AP ١٤٠٥ گوڵان ٢٠ ١٤:٢٩

دیداری فەرماندەیەکی باڵای ئێران لەگەڵ ئایەتوڵا موجتەبا خامنەیی؛ فەرمانی نوێ دەرکرا

دیداری فەرماندەیەکی باڵای ئێران لەگەڵ ئایەتوڵا موجتەبا خامنەیی؛ فەرمانی نوێ دەرکرا

فەرماندەی مەڵبەندی ناوەندی خاتەم ئەلئەنبیە لەگەڵ ئایەتوڵا موجتەبا خامنەیی ڕێبەری  وڵات و فەرماندەی باڵای هێزە چەکدارەکانی ئێران  کۆ بووەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە دیدارێکدا لەگەڵ ئایەتوڵڵا سەید موجتەبا خامنەیی ، سەردار عەبدوڵڵاهی ڕاپۆرتێکی سەبارەت بە ئامادەکارییەکانی هێزە چەکدارەکانی ئێران پێشکەش کرد کە بریتین لە هێزەکانی ئەرتەش، سپای پاسداران، هێزەکانی جێبەجێکردنی یاسا، ئاسایش و پاسەوانی سنوور، وەزارەتی بەرگری و بەسیج.
فەرماندەی مەڵبەندی ناوەندیی خاتەمولئەنبیا لەم ڕاپۆرتەدا ڕایگەیاند: جەنگاوەرانی ئیسلام لە ڕووی ئامادەیی شەڕ و ئامادەیی بەرگری و هێرشبەرانە، پلانی ستراتیژی و کەرەستە و چەکی پێویست بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کردەوەی دوژمنکارانەی دوژمنانی ئەمریکی- زایۆنیست، ئامادەکارییەکی بەرزیان هەیە و لە ئەگەری هەر هەڵەیەکی ستراتیژی و دەستدرێژییەک لە لایەن دوژمنەوە بە خێرایی و بە چڕی و بەهێز مامەڵەیان لەگەڵ دەکەن.

بە ناوی جەنگاوەرانی ئیسلام و هێزە چەکدارەکانەوە، سەردار عەبدوڵڵاهی دڵنیایی دا بە ڕێبەری کە "بە جێبەجێکردنی تەواوەتی فەرمانەکانی جەنابیان تا کۆتایی تەمەنمان و تا دوا هەناسەمان، بەرگری لە شۆڕشی ئیسلامی، نیشتمانی خۆشەویستمان ئێران، سەروەری و بەرژەوەندییە نەتەوەییەکان و نەتەوەی بە پەرۆش و ئازای ئێران دەکەین.

لەم دیدارەدا، ئایەتوڵڵا سەید موجتەبا حوسێنی خامنەیی وێڕای پێزانینی جەنگاوەرانی ئازا و بوێر و هێزە چەکدارە بەهێزەکانی وڵات، ڕێوشوێنی نوێ و ڕێگایەکی بۆ درێژەدان بە ڕێکارەکان و ڕووبەڕووبوونەوەی بەهێزی دوژمنان ڕاگەیاند.

News ID 59456

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha